AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٢ ١٣:٥٨

کارناسێکی ئەمنیەتی عێڕاق باسی دەکات؛

پاڵپشتی ئەمریکا لە تیرۆریستەکان بە فرۆشتنی نەوتی سووریا

 پاڵپشتی ئەمریکا لە تیرۆریستەکان بە فرۆشتنی نەوتی سووریا

کارناسێکی ئەمنیەتی عێڕاق لە پاڵپشتی ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە کەڵکوەرگرتن لە داهاتی نەوتی قاچاخ کراوی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەقیل تائی کارناسی ئەمنیەتی عێراق جەختی کرد کە ئەرتەشی ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی ناوچەگەلێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی پارێزگاکانی دەیرەزوور، حەسەکە و ڕەقەی کۆنترۆڵ کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لە هەمان ناوچەدان و ئەرتەشی ئەمریکا هەوڵی قاچاخ و دزینی نەوتی سووریا و گواستنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای دەروازەی سنووری نایاسایی ئەلوەلیەوە دەدات. ئەمریکا ئەو نەوتە لە بازاڕی ڕەش دەفرۆشێت.

News ID 47553

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha